ڕێزگیران لە ساڵیادی شەهیدبوونی سەردار سولەیمانی
ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە پێنجەمین ساڵڕۆژی شەهیدبوونی سەردار حاج قاسم سولەیمانی بە ئامادەبوونی سەید عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و سەردار عەلیڕەزا تەنگسیری فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بەڕێوە چوو.
سەید عەباس عەراقچی لەم ڕێوڕەسمەدا وتی: سەرداری شەهید حاج قاسم سولەیمانی ڕەوتێکی لە ناوچەکە وەڕێخست کە هەرگیز تیا ناچێ ، لەبەر ئەوەی کە ڕێبازی خۆڕاگری و ئارمانجێکی پیرۆزە کە بە چەک تیا ناچێت، ڕێبازی خۆڕاگری سەر بە کەس یان کەسانێک نییە و سەرەکیترین چەکیشی خوێنی شەهیدانی خۆڕاگرییە، هەر بۆیە هەرگیز ناکرێ بەرامبەری ڕاوەستن. دوژمنان پێیان وا نەبێ ئەو زەبرەی کە لە خۆڕاگری دەدەن بە مانای سەرکەوتنە بۆ ئەوان، بەڵکوو پێشەکییەکە بۆ شکستهێنانیان. خۆڕاگری بە سەبر و بەرخۆدان و پشوودرێژی دەچێتە پێشەوە و شەهید بوونی سەید حەسەن نەسرووڵا دەبێتە هۆی بەهێزتر بوونی حیزبوڵا و خۆڕاگری. سەرباری ئەوەی کە چەن مانگی ڕابردوو ڕەوشێکی ئاڵۆز و پەر ڕووداو گۆڕانکاریمان هەبوو، بەڵام ئێمە ئەو پەڕەی هەواهەنگی و یەک ئاراستەبوونی مەیدان و دیپلۆماسیشمان بینی. وەزارەتی دەرەوە بەردەوام لە مەیدانی کردەوەدا ئامادە بووە و ئەرک و ئەستۆگرییەکانی بەجێ دێنێ.