ئامادەیی ڕاگەیندرانی مانگی سووری ئێران بۆ ناردنی هێز بۆ لوس ئانجلس
سەرۆکی کۆمەڵی مانگی سوور وێڕای هاوخەمی دەربڕین لە گەڵ بنەماڵەی گیانبەختکاران و خەسار دیتوان لە ئاگرکەوتنەوەکەی لوس ئاجلس وتی : ئەگەر خاچی سووری ئەمریکا ڕازی بێت دەتوانین هێزەکانمان بۆ ئەو وڵاتە بنێرین
پیر حوسەین کولیوەند سەرۆکی کۆمەڵی مانگی سوری ئێران وتی : هەواڵی ئاگرکەوتنەوەی بەشێک لە وڵاتی ئەمریکا هەواڵێکی دڵتەزێنە و دەبینین کە خەڵکی ئەو وڵاتە دۆخێکی زەخت و دژوار تەحەموڵ دەکەن و هێشتا ئاگرەکە بە تەواوی نەکوژاوەتەوە وا دێتە بەرچاو کە ئەمریکا لەو دۆخەدا پێویستی بە پشتیوانی نێونەتەوەیی و لاگری وڵاتانی دیکەیە
. سەرۆکی مانگی سووری ئێران وتی: مانگی سووری ئێران بە پێ ئەرکی سروشتی و ئەخلاقی و م ئایینی و ئیسلامییەکانی خۆی ئامادەیە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە - کە تا ڕادەیەکی زۆر پسپوور و تایبەتمەندن - بۆ یارمەتیدانی گەلی ئەمریکا بنێرێت. کۆلیوەند وتی: چاوەڕێی وەڵامی سەرۆکی خاچی سووری ئەمریکام بۆ یارمەتی گەیاندن و فریاگوزاری بۆ ئەو کەسانەی کە لە قەیراندان و پێویستیان بە هاوکارییە.