جەلالی: ڕێککەوتنی تازەی تاران-مۆسکۆ کاریگەری دادەنێتە سەر هاوکارییەکان لە بواری ئاسایشی ناوچەکەدا
باڵوێزی ئێران لە مۆسکۆ بە ئاماژە بەوەی کە واژۆکرانی ڕێککەوتنی بەشداری تۆکمەو تەواوی ستراتیژیک لە نێوان ئێران و ڕووسیا توانای قوڵتر کردنەوە و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە دوو لایەنەکانی هەیە، ڕاشیگەیاند کە ئەم ڕێککەوتنە کاریگەر دەبێ لەسەر هاوکارییەکان لە گۆڕەپانی ئاسایشی ناوچەکەشدا.
"کازم جەلالی" باڵوێزی ئێران لە مۆسکۆ بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە واژۆ کردنی ڕێککەوتنی بەشداریی تۆکمەی ستراتژیکی نێوان ئێران و ڕووسیا یارمەتیدەر دەبێت بۆ گەشەپێدان و قوڵترکردنی پەیوەندییە دوولایەنەکانی تاران و مۆسکۆ وتیشی: ئەم ڕێککەوتنە بڕگەیەک دەگرێتەوە سەبارەت بە ڕێزگرتن لە یەکپارچەیی خاک و بریتی لە ٤٧ بەند و پێشەکییەکە بە مەبەستی دەستەبەرکردنی هاوکاری هاوسەنگ لە نێوان دوو وڵات جێبەجێ دەکرێن. جەلالی وتی: لە ڕوانگەی منەوە پەیوەندییەکانی ئێمە لە زۆر بواردا پەرە دەستێنێت و ئەم ڕێککەوتنە بێگومان توانای ئەوەی هەیە کە یارمەتییەکی جدی و بەرچاو بدات بە گەشەپێدران و قوڵتر بوونی پەیوەندییەکان. ئەم ڕێککەوتنە بڕیارە جێگای بەڵگەی دوولایەنەی هاوکاریی ئێستا بگرێتەوە سەبارەت بە پەیوەندیە دوولایەنەکان و پرەنسیبەکانی هاوکاریی ئەم دوو وڵاتە ، کە ساڵی ٢٠١١ لە مۆسکۆ واژوو کرابوو.