کانونی دوھەم 17, 2025 16:57 Asia/Tehran
  • بەقایی: ئامانجی سەفەری پزیشکیان و ئاژۆکردنی ڕێککەوتنی ڕێککەوتن نامەی ستراتیژیک لەگەڵ ڕووسیایە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە وتووێژێکدا بە ئاماژە بەوەی کە ئامانجی سەرەکی سەفەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ مۆسکۆ واژۆکر کردنی ڕێککەوتننامەی بەشداری تۆکمەی ستراتژیک لەگەڵ ڕووسیایە، ئاماژەی دایە تەوەرەکانی وتووێژ و ڕاوێژی دوو لایەنە لەم سەفەرەدا.

ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی کرد: هەرچەند ئامانجی سەرەکی ئەم سەفەرە واژۆکردنی ڕێکەوتننامەی بەشداری تۆکمەی ستراتژیک لە نێوان دوو وڵاتە، بەڵام بێگومان مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری وڵاتەکەمان لەم هەلەش کەڵک وەردەگرێ بۆ وتوێژ و ڕاوێژ سەبارەت بە ڕەهەندە جۆراوجۆرەکاری پێوەندییەکانی دوو وڵات، گۆڕانکارییەکانی ناوچە لەوان گۆڕانکارییەکان لە ڕۆژاوای ئاسیا ، ڕووداوەکانی قەفقاز و ئاسیای ناوەڕاست هەروەها ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی. ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران داکۆکی دەکات لە هەر هەوڵێک بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکە و هەروەها لەگەڵ هاوڕێیانی ڕووسی خۆیشی لەم بوارەدا لە پەیوەندییەکی نزیکدایە، وتی: ڕۆسیا  دەورگێڕەکی گرینگ و کارتێکەرە لە ئاستی نێودەوڵەتی دا و لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیاش دەورێکی گرینگی گێڕاوە و لە داهاتووشدا هەر دەیگێڕێ، لە پەیوەندی لەگەڵ سوریایشدا ئێران و سوریا بە پێی ویست و خواست و هەروەها بانگهێشتی حکومەتی ئەو کاتەی سوریا هاوکارییەکی نزیکیان پێکەوە هەبوو بو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و توندڕەوی لەو وڵاتە و لە ناوچەکەدا.

سەرپەیڤ