کانونی دوھەم 20, 2025 16:10 Asia/Tehran
  • وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: سەبارەت بە توانای بەرەڤانیمان لەگەڵ هیچ لایەنێک دانوستان ناکەن

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە توانایی بەرەڤانی و سەربازیی خۆی لەگەڵ هیچ لایەنێک دانوستانی نەکردووە و نایکات.

ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پرێسکۆنفرانسی هەفتانەی خۆیدا لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بەو هەواڵانەی بڵاو بۆتەوە لە میدیا ڕۆژاواییەکان لەبارەی ئەوەی کە ئەورووپا لە دانوستانەکانی ژێنێڤدا خوازیاری دانوستان سەبارەت بە مووشەکە باڵستیکەکانی ئێران بووە وتی کە کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە توانای بەرەڤانی و سەربازیی خۆی لەگەڵ هیچ لایەنێک دانوستانی نەکردووە و نایکات، و هەر لە بنەڕەەتدا گەلی ئێران ڕێگای وەها ساتوسەودایەک بە هیچ کەس یان گرووپێک نادات. ئەم باس و بابەتانە ئەگەریش هاتبێتە ئاراوە وەڵامی خۆی وەرگرتووە و هەڵوێستی ئێمە ڕوون و شەفافە.

بەقایی لە کاردانەوە بە ئاگربڕی غەززەش وتی: وڵاتانی ناوچە و خەڵکی ناوچە وانە و دەرسی عیبرەتی زۆر گرینگ و ڕوونیان لە ڕووداوەکانی زیاتر لە یەک ساڵی ڕابردوو لە ناوچەکە وەرگرتووە . ناوبراو وتیشی:  ئەو جەنایەتانە هەرگیز ڕووی نەدەدا، ئەگەر ئەمریکا و ژمارێک وڵاتی ڕۆژاوایی پاڵپشتیی ڕژێمی زایۆنییان نەکردبایە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئێران وتی کە ئەوەی لە ئاکامدا بینیمان شکست و سەرشۆڕییەکی تۆکمەو تەواو بوو بۆ ڕژێمی داگیرکەر، ئەوەیش گرینگ و کارتێکەر بوو خۆڕاگریی خەڵکی فەلەستین بوو، خۆڕاگرییەک کە لە ناخی دڵەوە و لە ناخی جەماوەرەوە هەڵدەقوڵێ و بەسراوە بە هیچ تاک و یان گرووپێکەوە نییە و ئەوەش مزگێنیبەخش بۆ داهاتووی ناوچەکە و هەروەها بۆ فەلەستینیش.

سەرپەیڤ