کانونی دوھەم 26, 2025 09:26 Asia/Tehran
  • وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران چوو بۆ کابول

سەیید عەبباس عەراقچی وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە ، چوو بۆ کابولی پێتەختی ئەفغانستان .

ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران بە بڵاوکردنەوەی وتارێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس لە سەفەری ئەمڕۆی وەزیری کاروباری دەرەوە بۆ ئەفغانستان هەواڵی دا. بەقایی نووسیی: ئەچین بۆ کابول.

گەشتی ئەمڕۆی وەزیری کاروباری دەرەوە لە چوارچیوەی سیاسەتی دراوسییەتی ولە سەروبەندی ماموریەتی زاتی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوە بۆ پیوشوێن گرتنی بەرژەوەندی نیشتمانی وڵاتەکەمان لە ڕێگەی هاوکاری وبیردۆزینەوە لە بارەی هۆگری ونیگەرانیە هاوبەشەکانە.

وتیشی: ئەم گەشتە ئەتوانێ خاڵەوەرچەرخانێک بێت لە کەڵک وەرگرتن لە پێوەندیە بەرفراوانەکانی دوو نەتەوە بۆ دابینکردنی بەرژەوەندی بەرامبەری دوو وڵات. بەپیی ئەم ڕاپۆرتە لەم گەشتە دا نوێنەرانی وەزاڕەتخانە جۆربەجۆەرەکان وشاندێکی ئابووری وبازرگانی وەزیری کاروباری دەرەوە هاوڕییەتی ئەکەن .

 

سەرپەیڤ