سەفەری وەزیری ڕێگاوبان و شارسازیی ئێران بۆ تورکیا
وەزیری ڕێگاوبان و شارسازیی ئێران پاش گەیشتن بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئانکارا وتی: ئامانج لەو سەفەرە، دانوستان لەگەڵ بەرپرسانی تورکیاو تاووتوێی تەبایی نامەکانی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ئابوریی دوو وڵاتە.
"فەرزانە سادق" پاش ئەوەی گەیشتە فڕۆکەخانەی ئانکارا وتی: لەو سەفەرەدا، پاش بەڕێوەچوونی کۆڕ و دانیشتنەکانی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ئابوریی دوو وڵات و پرسەکانی هاوپێوەند بە پەسەندکراوەکانی ئەو دانیشتنانە، هەروەها تەبایی نامەکان و هەوڵە ئەنجامگرتووەکان لەبواری جیاجیای گواستنەوەو هاتووچۆ، دانوستان بەڕێوە دەچێ و بڕێک لە بابەتەکان پێداچوونەوەیان بۆ دەکرێ.
وەزیری ڕێگاو بان و شارسازیی ئێران لە درێژەی سەردانەکەی بۆ تورکیا، بەمەبەستی بەشداربوون لە دانیشتنی هاواهەنگیی، گەیشتە باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تورکیا.
دیدار لەگەڵ وەزیرانی گواستنەوەو هاتووچۆ و تیجارەتی تورکیا، لە بەرنامەکانی سەفەری وەزیری ڕێگاوبان و شارسازیی ئێران بۆ تورکیایە.