مەشقی سەربازیی باڵادەستیی١٠٠کۆپتەریی هێزی ئاسمانیی ئەرتەشی ئێران
مەشقی سەربازیی باڵادەستیی١٠٠کۆپتەریی هێزی ئاسمانیی ئەرتەشی ئێران لە رۆژاوای وڵات بەڕێوە چوو.
مەشقی سەربازیی باڵادەستیی١٠٠کۆپتەریی هێزی ئاسمانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران و پەیوەست کرانی چەند کۆپتەر بەو هێزە، هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی مەشقی ئاسایشی، هێرشبەریی و بەجوڵەی هێزی ویشکانیی ئەرتەشی ئێران لە ناوچەی گشتیی نەفت شەهر ئەنجامی گرت.
ئەو مەشقە سەربازییە بە چاکسازیی و ڕاگرتن و پەیوەست کرانی چەند کۆپتەری جۆری٢٠٥، ٢٠٦، ٢٠٩و ٢١٤ی هێزی ئاسمانیی ئەرتەش بە کۆفڕۆکەی پێگەی یەکەمی جەنگیی هێزی ئاسمانیی ئەرتەش جێگیر لە کرماشان لە رۆژاوای ئێران کە لەبەر پێویستیی بە بەرهەمهێنان و دابینکرانی پارچەکان، لە پرۆسەی هەڵمەتیی هێنرابوونەدەر، بەڕێوە چوو.
لە مەشقی باڵادەستیی ١٠٠کۆپتەرییدا، سەرتیپ "کیومەرس حەیدەری" فەرماندەری هێزی ویشکانیی ئەرتەشی ئێران و فەرماندەرانی پلەبەرز، تەمەشای بەرهەم و دەسکەوتەکانی هێزی ئاسمانیی ئەرتەشیان کرد.