کانونی دوھەم 28, 2025 20:04 Asia/Tehran

ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران فەرمووی: ڕەوتی خۆڕاگری کە لە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامییەوە دەست پێ بووە، بە بەکارهێنانی عەقڵ و ئیمان بووە هۆی ڕابوونی گەلانی موسڵمان و تەنانەت ناموسڵمانیش و توانی ڕژێمی زایۆنی بەرامبەر بە غەززە و لوبنان بە چۆکدابێنێ.

ئەمڕۆ هاوکات لەگەڵ جەژنی مەبعەس ژمارێک لە بەرپرسان و کاربەدەستانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران و باڵوێزانی وڵاتانی ئیسلامی و چین و توێژە جۆربەجۆرەکانی خەڵک لەگەڵ ئایەتوڵا خامەنەیی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران دیداریان کرد.

حەزرەتی ئایەتووڵا خامەنەیی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی لەم دیدارەدا بە ئاماژە بە ڕووداوەکانی غەززە و بە پێداگری لەسەر پیویستی وشیاربوون بەرامبەر بە پێشهاتەکانی جیهان، ڕەوتی خۆڕاگریی لە قۆناغی هەنووکەی بە نموونەیەک لە بیعسەتی نەبەوی و هەڵقوڵاو لە شۆڕشی ئیسلامیی ئێران هێنایە ئەژمار و بە ئاماژە بە سەرکەوتنی سەرسوڕهێنەری غەززەیش فەرمووی: ئەم ناوچە بچووک و بەرتەسککراوە توانی ڕژێمی تا تەوقی سەر پڕچەککراوی زایۆنی و پشتبەستوو بە داکۆکی تۆکمە و تەواوی ئەمریکا بە چۆکدابێنێ و ئەمە هەمان نموونەیەک لە بەرخۆدانە، ئەمە هەمان بەکارهێنانی ئاوەز و ئیمان، خوێندنەوەی ئایەتەکانی قورئان، پشتبەستن بە خوای گەورە و بڕوای قووڵ بە سەربەرزیی ئیلاهییە.

ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی خۆڕاگریی حیزبوڵای سەربەرز سەرباری زەبری قورسی لە دەستدانی شەهید نەسروڵای بە نموونەیەکی دیکە لە جلوە درەوشاوەکانی خۆڕاگری لەم سەردەمە هێنایە ئەژمار و وتیشی: حیزبوڵای لوبنان نیشانی دا نەک هەر کۆتایی نەهاتووە بەڵکوو لە هەندێ بواریشدا بە ویست و ورەیەکی زیاتر بەرامبەر بە ڕژێمی زایۆنی خۆڕاگری کرد.

 ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە بەشێکی دیکەی وتەکانی دا فەرمووی کە ئێمە ئەمڕۆ بەرەوڕووی سێ قۆناغی کۆلۆنیالیستی بووینەتەوە کە لە سەرووی هەموویانەوە ئەمریکا دەبیندرێ. بەڕێزیان حکومەتی ئەمریکای لە سەرووی زلهێزانی ئیستکباری و کۆلۆنیالیستی و حکومەتی ژێر دزەو دەسەڵاتی دەوڵەمەندانی جیهان لە قەڵەم دا و فەرمووی: کارتێلە گەورە دراوییەکان هەر ڕۆژەو بە شێوازێکی تازە نەخشە و پلان دادەڕێژن  بۆ گۆڕینی شوناس و بەرژەوەندییەکانی گەلان و پەرەپێدانی دزە و دەسەڵاتی کۆلۆنیالیستی خۆیان و بەو جۆرەی کە لە قورئاندا هاتووە: ئەوەی ئێوە تووشی کێشە بکات، ئەوان پێیان خۆشە.

سەرپەیڤ