شوبات 01, 2025 18:00 Asia/Tehran
  • ستایشی سەرۆک کۆماری عێراق لە ڕۆڵی شەهید ڕەئیسی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی تاران و بەغدا

سەروک کوماری عێراق لە میانی دیدارێکدا لەگەڵ هاوسەری شەهید سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری کۆچکردووی ئێران، ڕۆڵی بەڕێزی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و بەغدا بەرز نرخاند.

نووسینگه ی سەرۆک کۆماریی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، عەبدولەتیف جەماڵ  ڕەشید  سەرۆک کوماری  ئەو وڵاتە  ئەمڕۆ شەممە لە کۆشکی بەغدا،  میوانداری جەمیلە عەلەم و لهودا هاوسەری سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری کۆچکردووی ئێران و شاندی یاوەری کرد. سەرۆک کۆماری ئێراق وێڕای سەرەخۆشی بە بۆنەی شەهید بوونی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕۆڵی ناوبراوی لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی ئێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران بەرز نرخاند، هەروەها جەختی لە هەڵوێستی پتەوی ئێراق لە پاڵپشتی کردنی پرسی فەلەستین و مافی چارەنووسی فەلەستین کرد. و ئیدانەی ئەو تاوانانەی کرد کە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی لە کەرتی غەززە ئەنجامدراون. هاوکات هاوسەری  شەهید ڕەئیسی پێزانینی خۆی بۆ نیازپاکی سەرۆک کۆماری عێراق و هاوخەمی دڵسۆزانە دەربڕی و جەختی لە پەیوەندییەکانی پتەوی کولتووری، کۆمەڵایەتی، مێژوویی و ئایینیی نێوان نەتەوەکانی عێراق و ئێران کردەوە و هەڵوێستەکانی بەغدای لە پشتیوانیکردنی  پرسی  فەڵەستین بەرز نرخاند.   

سەرپەیڤ