شوبات 02, 2025 20:20 Asia/Tehran
  • خەڵکی غەززە بە توانایەکی زۆرەوە زاڵ بوون بە سەر ڕژێمی زایۆنیدا

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی سەرکەوتنی خەڵکی غەززە بە سەر ڕژێمی زایۆنی و ڕژێمی ئەمریکای بە نموونەیەک لە ڕووداوێکی نەگونجاو هێنایە ئەژمار.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەی لە دیداری باشترینی مامۆستایان و قورئانخوێنان و حافیزانی بەشدار لە چل و یەکەمین خولی ڕکابەرایەتی نێودەوڵەتی قورئان و هەروەها لە نێو چین و توێژە جۆراوجۆرەکانی خەڵکدا، بە ئاماژە بەوەی کە سەرکەوتنی خەڵکی غەززە بەسەر ڕژێمی زایۆنی و ڕژێمی ئەمریکا نموونەیەکە لە هاتنەدی کردەوەیەکی نەگونجاو، فەرمووی ئەگەر دەگوترا خەڵکی ناوچەی بچووکی غەززە دژ بە زلهێزێکی گەورەی وەک ئەمریکا شەڕ دەکەن و سەریش دەکەون، کەس بڕوای نەدەکرد، بەڵام ئەم کردەوە نەگونجاوە بە ئیزنی خوای پەروەردگار هاتەدی.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی بە ئاماژە بە دوژمنایەتیی ئیستیکبار لەگەڵ زۆربەی گەلانی جیهان و نەک هەر گەلی ئێران فەرمووی: جیاوازیی گەلی ئێران لەوانی دیکە ئەوەیە کە دەوێرێ ڕاستییەکان بڵێت، دەوێرێ بڵێت کە ئەمریکا دەستدرێژکار، درۆزن، فریودەر و کۆلۆنیالیستە و بە هیچ لەونێ پێبەند نییە بەها مرۆییەکانەوە. حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی وتیشی: گەلی ئێران نەک هەر لەم بەربەرەکانێیەدا زەبری نەدیوە، بەڵکوو لە هەموو بوارێکدا گەشە و پێشکەوتنی بە خۆیەوە بینیوە.

سەرپەیڤ