قاڵیباف: ئێران و عێراق لە لووتکەی هەواهەنگی و هاوکاریدان
سەرۆکی مەجلسی شورای ئیسلامیی ئێران بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە دوو وڵاتی ئێران و عێراق لە لووتکەی هەواهەنگی و هاوکاریدان، وتیشی: پرسە ئابوورییەکان، ئاسنەڕێ، جاددە و ڕێگاوبان و کێشە سنوورییەکان لەو پرس و بابەتانەن کە دوو وڵات بایەخی پێ دەدەن.
محەممەد باقر قاڵیباف ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی هاوبەشی لەگەڵ مەحموود مەشهەدانی سەرۆک پەرلەمانی عێراق لە تاران، پێیداگرت لەسەر پێویستیی پەرەپێدانی پەیوەندی پەرلەمانی و چالاکی کۆمسیۆنەکان لە بواری جاددە، ڕێگاوبان، ئاسنەڕێ، ئاسایشی سنوورەکان و باشترکردنی ڕەوشی ئابووری دوو وڵات.
سەرۆکی مەجلسی شۆرای ئیسلامیی ئێران جەختی کرد گەشەپێدانی ئاسنەڕێی خوڕەمشەهر بەرەو بەسرە، پرسەکانی هاوپێوەند بە ڕاماڵینی بن ڕووبارە هاوبەشەکان، گەشەپێدانی پەیوەندیی زانستی، زانستبنەچە و زانکۆیی، پەرەپێدانی پەیوەندی زیارەتی و گەشتیاری، بەرزکردنەوەی ئاستی پەیمانە سنوورییەکان و ئاسایشی بەردەوام لە سنوورەکانی دوو وڵات لە لایەن پەرلەمانەکانی دوو وڵاتی ئێران و عێراقەوە پێداگری لەسەر کراوە.
قاڵیباف وتیشی هەردوو وڵات سوور و پێداگرن لەسەر ئەوەی کە داکۆکی بکەن لە بەرەی خۆڕاگری بۆ بەرەڤانی لە ئیسلام و سەربەرزی ئوممەتی ئیسلامی لە مەیداندا و هەروەها پێوەندی سیاسی و ئابووری دوو وڵات زیاتر پەرە پێ بدرێت.
سەرۆک پەرلەمانی عێراقیش بە ئاماژە بەوەی کە ئێمە پێویستمان بە ئاسایشێکی بەردەوامە لە ناوچەکە و لە وڵاتانی خۆماندا، وتیشی: عێراق ڕێگا بە هیچ چەشنە دەستدرێژییەک بۆ سەر ناوچەکە نادات.