کاردانەوەی بەرپرسانی ئێرانی بە لێدوانی دۆناڵد ترەمپ
شوبات 05, 2025 18:59 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بەلێدوانەکانی "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەندامێکی بەدەربەست و پێبەندی "ئێن پی تی"یەو هەڵوێستەکانی لەوبارەوە تەواو ڕوون وئاشکران.
سەید "عەبباس عەراقچی" وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە قسەکانی ترەمپ سەبارەت بە پرسی ناڤۆکیی ئێران، وتی: ئەگەر پرسی سەرەکی ئەوەیە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەدووی چەکی ناڤۆکییەوە نەبێ، ئەوە مومکینەوجێبەجێ دەکرێ، چونکە ئێران ئەندامێکی پێبەندی "ئێن پی تی"یەو هەڵوێستەکانیشی لەوبارەوە تەواو ڕوونەو فەتوای ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامیش دوابڕیارەو ئەرک و بەرپرسایەتی هەمووان ئاشکرا دەکا.
عەراقچی وتیشی: سەبارەت بە قسەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، پێم وایە، گوشاری زۆرینە، ئەزموونێکی شکست هێناوەو تاقیکردنەوەی دوبارەی، دەبێ بە شکستێکی دیکە بۆ ناوبراو.