ڕێبەری شۆڕش: دۆستان شانازی بە دەسەڵاتی بەرگری ئێرانەوە دەکەن، دوژمنانیش لێی دەترسن
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی بە جەختکردنەوە لەسەر بەردەوامیی داهێنەرانە لە پێشڕەوییەکانی بەرگری، ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبەندانی ئەمساڵی بە ڕاپەڕینێکی جەماوەری و بزووتنەوەیەکی نەتەوەیی گەورە لە ژێر بۆردومانی میدیایی دوژمن ناوبرد و لە ناخی دڵەوە سوپاس و ستایشی گەلی کرد و وتی: نەتەوە یەکگرتوویی خۆیانیان هاوار کرد و شوناس و کەسایەتی و هێز و ڕاوەستاوی ئێرانییەکانی لە بەرامبەر هەڕەشەی دووبارەی دوژمندا نیشان دا.
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران سەرلە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە ، لە دیداریاندا لەگەڵ زانایان و بەرپرسان و پسپۆڕانی پیشەسازی بەرگری، پرسی برگری لە نەتەوە و ئاسایشی وڵاتیان بە زۆر گرینگ نرخاند و فەرموویان : ئەمڕۆ دەسەڵاتی بەرگریی ئێران ناسراوە و بە ناو بانگە ، دۆستانی شۆڕش شانازی پێوە دەکەن و دوژمن لێی دەترسێت و ئەم ڕاستییەش بۆ وڵاتێک زۆر گرینگە . حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی وێڕای ئاماژە بە دەورانێک وا زۆربێژانی جیهانی کەرەستەکانی بەرگری پێویستی وڵاتیان تەنانەت بە چەن هێندەی نرخەکەی بە ئێران نەدەفروشت وتیان: ئێستا هەمان زۆربێژان بە ئێران دەڵێن کە ئامێری سەربازی نەفرۆشن، و لە نێوان "ئێمە نایفرۆشین" و "نە فرۆشتن" بۆشایییەکی زۆر گەورە هەیە کە بە بەرەکەتی هەوڵەکانی زانایان و زەین و مێشکی لێهاتووو بە توانا لە شارەزایانی گەنج پڕکراوەتەوە، بەڕێزیان ئەو پێشکەوتنە به رچاوه کانی بەرگرییان بە تایبەت بە سەرنج بە بایکوتە بەردەوامەکان بە بالکیش و زور گرینگ وەسف کردووە، و وتیان: دۆخی پیشەسازی بەرگری ئێران بە جورێکە کە ئەگەر هەر پارچە ئامێرێک بە ئێمە نەدەن گەنجانی ئێمە باشترەکەی لە ناوخۆدا بەرهەم دێنن . ، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، لە بەشێکی دیکەی فەرمایشەکانیدا وێڕای دەربڕینی خاڵەکان سەبارەت بە پێویستی و مەرجەکانی بەردەوامی پێشکەوتنەکان لە پیشەسازی بەرگریدا، وتی: پێشکەوتنەکان لە پیشەسازی بەرگریدا پلەی هێزی بەرگریمان لە جیهاندا بەرزکردۆتەوە، بەڵام ئەمە بە مانای وەستان و ڕازیبوون بەو دۆخەی ئێستا نییە، ڕێبەری باڵای شۆڕش ئیسلامی ئێران وتیان پێشکەوتنەکان دەبێت لە هەموو کەرتەکانی سەربازیدا بەردەوام بێت بەڕێزیان 22 ڕێبەندانیان بە جەژنێکی مەزن و مێژوویی بۆ نەتەوەی ئێران زانی وبە پیرۆزبایی لەم ڕۆژە گەورەیە فەرمووشیان : لە هیچ شۆڕشێکدا نەبووە کە نەتەوەی وڵاتێک دوای ٤٦ ساڵ بێنە سەر شەقامەکان و لە ساڵیادی شۆڕشەکەیاندا ئاهەنگی شادی و جێژن بگێڕن ئایەتوڵڵا خامنەیی هەروەها بۆردومانی پڕوپاگەندەی دوژمنی وەبیرهێنایەوە و شەڕی نەرمی فێڵبازانە و بێوچان دژ بە خاوەنەکانی شۆڕش، واتە نەتەوەی ئێران و دژی قارەمانی 22 ڕێبەندان ، واتە "ئیمام خومەینی" فەرموویان : لە هەلومەرجێکی لەو جۆرەدا، نەتەوە لە هەموو شار و گوندەکاندا لە کاتی خۆیدا هاتە سەر شەقامەکان و بۆچوون و هەڵوێستی خۆی دەربڕی.