نوێنەری ئێران بۆ کاروباری سوریا: پەیامی بەرپرسانی نوێی سوریامان پێگەیشتووە
نوێنەری تایبەتی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سوریا وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لە پەیوەندیدایە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئێستای سوریا و پەیامی بەرپرسانی سوریاشمان پێگەیشتووە.
محەممەد ڕەزا ڕەئوف شێبانی بە پشتڕاستکردنەوەی لێدوانەکانی ئەم دواییەی وەزیری دەرەوەی حکومەتی کاتی سوریا سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی پەیامی ئەرێنی لە نێوان تاران و دیمەشق، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لە پەیوەندیدایە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئێستای سوریا و ئێمەش پەیاممان پێگەیشتووە. ئاماژەی بەوەشکرد: تێڕوانینی ئێمە بۆ پێشهاتەکانی سوریا و گەڕانەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ سوریا ڕوانینێکی پێشکەوتەیە . شەیبانی ئاماژەی بەوەدا کە "پێویستە هەموو ڕەوتە سیاسییەکانی سوریا بەشداربن لە دیاریکردنی چارەنووسی وڵاتەکەدا"، ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە پێمان وایە داهاتوو و چارەنووسی سوریا دەبێت لەلایەن خەڵکی ئەم وڵاتە دیاری بکرێت.