وەزیری دەرەوەی ئێران: قەراخاوەکانی ئێران دەروازەن بە ڕووی ئابووریی جیهانیدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i435930-وەزیری_دەرەوەی_ئێران_قەراخاوەکانی_ئێران_دەروازەن_بە_ڕووی_ئابووریی_جیهانیدا
وەزیری دەرەوەی ئێران قەراخاوەکانی ئێرانی بە دەروازەکانی پەیوەندی لەگەڵ ئابووریی جیهانی لەوەڵەم دا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 16, 2025 12:20 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی ئێران: قەراخاوەکانی ئێران دەروازەن بە ڕووی ئابووریی جیهانیدا

وەزیری دەرەوەی ئێران قەراخاوەکانی ئێرانی بە دەروازەکانی پەیوەندی لەگەڵ ئابووریی جیهانی لەوەڵەم دا.

سەید عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە هەشتەمین کۆبوونەوەی وڵاتانی پەراوێزی ئۆقیانووسی هند کە لە مەسقەتی پێتەختی عومان بەڕێوە دەچێ، وتی: دەریاکان لە درێژایی مێژوودا بەردەوام زیاتر لەوەی کە سنووری جوگرافیایی بن دەروازەی لێکگرێدانی ژیار و شارستانییەتەکان بوون. عەراقچی بە ئاماژە بەوەی کە ئۆقیانوسی هند لە هەزاران ساڵ لەمەوبەرەوە تا ئێستا نەک هەر ڕووبەرێکی ئاوی، بەڵکوو شاڕێگایەک بووە بۆ بازرگانی، ئاڵوێری کلتووری و پەرەپێدانی ژیار و شارستانییەکان. وتیشی: قەراخاوەکانی مەکران ئەمڕۆ بووە بە یەکێک لە ئەولەوییەتەکانی گەشەی وڵاتەکەمان. عەراقچی پێیداگرت: گەشەی ئابووری لەسەر بنەمای دەریا، بۆ ئێران تەنیا بژاردەیەک نییە، بەڵکوو پێویستییەک دێتە ئەژمار.