ڕێبەری باڵای شۆڕش: ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەگەلی دژوار، هیچ نیگەرانییەکی نیە
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی فەرمووی: ئامادەبوونی خەڵک لە ڕێپێوانی٢٢ی ڕێبەندان، پێشانی دا کە هەڕەشەی نەرمئامێریی دوژمن کاری نەکردۆتەسەر ئەو وڵاتەو خەڵکەکەی.
حەزرەتی ئایەتوڵڵاهولعوزما خامەنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی سەرلەبەیانی ئەمرۆ لە ساڵڕۆژی ڕاپەڕینی مەزنی خەڵکی تەورێز لە ٢٩ی ڕێبەندانی ١٣٥٦ی هەتاوی لە دیداری هەزاران کەس لە خەڵکی ئەو شارە، "ئیمان، غیرەتی دینی، پێشەنگبوون و سەرچەشن سازی"ی لە تایبەتمەندیی بەردەوامی خەڵکی ئازەربایجان و تەورێز ناوبرد و وتی: خەڵک سەرباری گیروگرفت و چاوەڕوانیی گەلێکی ڕەوا کە هەیانە، لە ڕێپێوانی مەزنی٢٢ی ڕێبەنداندا پێشانیان دا کە جم و جۆڵ و هەڕەشە نەرمئامێرییەکانی دوژمن بۆ تێکدانی بیروڕای گشتی و دووبەرەکی نانەوەو دڕدۆنگی سازکردن، هەتاکوو ئێستا بێ ئاکام بووەو هەموو میدیاکان، ڕووناکبیران و بیرمەندان، بلیمەتانی بواری هونەر و زانست و پەروەردەو گەنجانی چالاک لە کەشی سایبری دەبێ ئەو پەڕی توانایان بخەنەگەڕ هەتا بەرەڤانیی سەرکەتووی نەرمئامێریی خەڵک لەهەمبەر پیلانگەلی ئاڵۆزی دوژمن، درێژەی بێ.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی، فەرمووی: لاوی ئەمڕۆ، دۆست و دوژمن دەناسێ و لەهەمبەر نەڕاندنی کەسێک لەوبەرەوەو لورەلوری کەسێکیش لەمبەرەوە، بێ ترس و دۆش دامان، هەست بە هێزمەندیی دەکاو لەبەرامبەر ڕووداوگەلێک کە کەسانی شارەزای بواری سیاسەت، سستەک دەکا، وەک چیا راوەستاوە.