بەقایی: لەئاستی باڵادا بەشداری ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکرانی شەهید نەسروڵڵا دەبین
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پرێس کۆنفرانسی ئەمڕۆی، هەڵوێستەکانی ئێرانی لەبارەی پرس و گۆرانکارییەکانی ناوچە، شیکردەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەرەتا باسی ئامادەبوونی شاندی باڵای ئێرانی کرد لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکرانی تەرمی شەهید "سەید حەسەن نەسروڵلا" و لەبارەی گۆڕانکارییەکانی سوریاش وتی: هەڵوێستی ئێمە لەبارەی سوریا، ئاشکراو نەگۆڕە. دەبێ چارەنووسی خەڵکی سوریا لەلایەن خەڵکی ئەو وڵاتەوە دیاری بکرێ.
"ئیسماعیل بەقایی" لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە هەڕەشەکانی سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی دژ بە ئێرانیش وتی: ئەو چەشنە هەڕەشانە، بەمانای پێشێلکرانی ئاشکرای پرەنسیپ و ئامانجەکانی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانەو ئەو کەسەی بەو جۆرە هەڕەشە دەکا دەبێ لەئاستی نێونەتەوەییدا، بخرێتەبەر لێپرسینەوەو دادگەییکران.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەکاردانەوە بە سیاسەتی ترامپ لەمەڕ گوشاری زۆرینە دژ بەئێران و هەڕەشە لەدژ هاوکارییە ئابورییەکانی ئێران و عێراقیش وتی: ڕێگە نادەین شەڕئەنگێزیی لایەنە سێیەمەکان کاربکاتەسەر پەیوەندیی شیاوی دراوسێتی ئێران و وڵاتانی دراوسێ.