شوبات 17, 2025 17:45 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی ئێران: یەمەن، دەورێکی گرینگی بینی لە سەرکەوتنی خەڵک و خۆڕاگریی فەلەستین

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دیدار لەگەڵ وتەبێژ و سەرۆکی شاندی وتووێژکاری حکومەتی ڕزگاریی نیشتمانیی یەمەن، وتی: پاڵپشتیی یەمەن، دەورێکی گرینگی بوو لە سەرکەوتنی خەڵک و خۆڕاگریی فەلەستین و سەپاندنی ئاگربەس بەسەر رژیمی زایۆنیدا.

سەید "عەبباس عەراقچی" ئەمڕۆ لە درێژەی چاوپێکەوتنەکانی لە پەراوێزی جڤینی وڵاتانی پەراوێزی ئەقیانووسی هیند لە عوممان، لەگەڵ "محەممەد عەبدوسەلام" وتەبێژ و سەرۆکی شاندی وتووێژکاری حکومەتی رزگاریی نیشتمانیی یەمەن دیداری کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران لەو دیدارەدا، وێڕای سوپاس و پێزانینی هاوهەڵوێستیی شەرافەتمەندانەی دەوڵەت و خەڵکی یەمەن لەگەڵ گەلی ستەملێکراوی فەلەستین لەهەمبەر داگیرکەریی و ژینۆسایدی رژیمی زایۆنی لە غەززە، جەختی کرد لەسەر هەڵوێستی بنچینەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پاڵپشتیی کردنی یەکپارچەیی خاک وسەروەریی نیشتمانیی یەمەن و وتی: سەقام و ئاسایش لە یەمەن، دەورێکی گرینگ دەبینێ لە ئاسایش و گەشەی پاوەجێ لە گشت ناوچەدا.

وتەبێژ و سەرۆکی شاندی وتووێژکاری حکومەتی ڕزگاریی نیشتمانیی یەمەنیش لەو دیدارەدا، سوپاسی پشتگرییە سیاسی و مەعنەوییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کرد لە دەوڵەت و خەڵکی یەمەن لەهەمبەر دەسدرێژکاریی دوژمناندا.

سەرپەیڤ