ئێران لە ژێر هەڕەشە و گوشار دانوستان ناکات
شوبات 18, 2025 18:15 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: سیاسەتی زیاترین گوشار هەرگیز کاریگەر نەبووە لە سەر ئێران و بڕیارنامەکانی دژ بە ئێرانیش هەرگیز هیچیان لێنەهاتووە.
سەید عەبباس عەراقچی ڕاشکاوانە رایگەیاند: بێتوو لەگەڵ خەڵکی ئێران بە ڕێز و حورمەتەوە قسە بکرێ هەر بەو زمانەیش وەڵام دەدرێتەوە. ئێمە لە ژێر هەڕەشە و گوشار دانوستان ناکەین.
وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە قسەکانی گرۆسی وتی: ئێمە لەگەڵ بەڕێز گرۆسی خەریکی وتووێژ و ڕاوێژین. ئەنجومەنی بڕیاردەران داوای لەو کردووە ڕاپۆرتێکی تۆکمە و تەواو ئامادە بکات کە ئەوەش سەختی و گرفتی تایبەت بە خۆی هەیە. هیوادارین ئاژانس هەرگیز لە ڕێگای تەکنیکیی خۆی نەترازێ.