شوبات 20, 2025 19:59 Asia/Tehran
  • ئامادەیی هێزە چەکدارەکان بۆ بەرنگاربوونەوەی هەڕەشەو گوڕەشەی دوژمنان

سەرۆکی ئەرکانی گشت هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: هەڕەشە بکرێت لە ئەمنیەتی ئێران، ئەمنیەتی گشت ناوچەی باشووری ڕۆژئاوا ،هۆکارانی نائەمنی و پشتیوانەکانیان خەوشەدار دەکرێت و ئیتر ئارامشیش بە چاو نابینن.

سەردار سەرلەشکەر محەممەد باقری دوێنێ لە پەراوێزی قۆناخی کۆتایی مەشقی پێغەمبەری ئەعزەم "س" ١٩ هێزی زەوینی سپا بە پیداگری لەسە رئەمەکە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لەو پەڕی ئامادەیی دان ، ڕایگەیاند: لە ئەگەریی هەرجۆرە هەڵە وخەتای دوژمن ، ئارامشی ڕژێمی زایۆنی وکەسانێک کەلە تەیارکردن وگەڵاڵەڕێژی هەڵمەتەکانی بەشداریان بووە، دەکەوێتە مەترسیەوە، وتیشی: بەرگری ئاسمانی ئێرانی ئیسلامی لەو پەڕێ ئامادەیی دایە وزیانە زۆرکەمەکان کە پێگەیشتووە بە شێوەی تۆکمە وتەواو چێکراوەتەوە. ناوبراو بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە تەیارکران، داکۆکی وپشتیوانی ئەمریکای جەنایەتکار لە ڕژێمی داگیرکەرومناڵ کوژی زایۆنی وهەڕەشەکردن لە ئێران لە لایەن ئەم ڕژیمەوە شتیێکی تازە نیە وتی: فڕوفێل کردن ودووبەرەکی نانەوەی ئەمریکا لە پڕچەک کرانی ڕژێمی زارۆک کوژ بۆ بەرەکوژی لە غەززە ، شوناسی پیس وکرێتی ئەوان زیاتر لە جاران دەرئەخات وئاشکرای دەکات.  

سەرپەیڤ