شوبات 23, 2025 13:13 Asia/Tehran
  • بەشداری نوێنەرانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە ڕێووڕەسمی ئەسپەردەکردنی فەرماندەی حیزبۆڵلای وخوێندنی پەیامی بەرێزیان

شاندێکی چوارکەسیی بە ئامادەبوون وبەشداری حۆجەتۆلئیسلام وەلموسلمین محەممەد حەسەن ئەختەری، سەیید موجتەبا حسێنی ، موحسێن قومی وسەیید ڕەزا تەقەوی بە نوێنەرایەتی لە لایەن ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیەوە بۆ بەشداری کردن لە ڕێووڕەسمی بەخاک سپاردنی شەهید سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا وشەهید سەیید هاشم سەفییەدین چوونە بەیڕوت.

هەروەها بڕیارە کە پەیامی نووسراوی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە ڕێووڕەسمی بەخاک سپاردنی شەهید سەیید حەسەن نەسرۆڵڵاو شەهید سەفییەددین لەلایەن حۆججەتۆلئیسلام وەلموسلمین سەیید مۆجتەبا حسێنی نوینەری ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە عێراق وئەندامی شاندی نێردراو بخوێندریتەوە.

شایانی باسە کە دەقی پەیام ودەسنووسیی حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی هاوکات لەگەڵ ئەم ڕێووڕەسمە لە میدیای خامنەیی دات ئای ئار بڵاودەکرێتەوە. هەروەها ڕێووڕەسمی ڕێزنانی شەهیدە مەزنەکان سەیید حەسەن نەسرۆڵڵا وسەیید هاشم سەفییەدین ئەمڕۆ لە کەش وهەوایەکی لیوانلیو لە ڕێز وتازیەداری بە ئامادەبوونی کۆڕێک لە بەرپرسانی ناوخۆیی ودەرەوەیی ، زانایانی ئایینی وخەڵکی لوبنان خەرێکی بەڕێوەچوونە.

 

سەرپەیڤ