بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لەژێر چاودێری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی
جێگری سەرۆک و سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران وتی: هاوکاری نێوان ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بەردەوامە و بەرنامەی ئەتۆمی ئێمە لەژێر چاودێری ئاژانسدایە و ڕۆژانە پشکێنەرانی ئاژانس لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانمان بەپێی خشتەی ڕێککەوتن ئامادەن .
محەممەد ئیسلامی وێڕای ئاماژە بە دەستکەوتێکی گرنگ کە پەیوەندی بە گازی هیلیۆمەوە لە ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران هەیە، هەروەها سەبارەت بە ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی وتی: ئەورووپا گوشارەکانی بۆ ئاژانسەکە چڕ کردووەتەوە کە ڕاپۆرتێکی گشتگیر پێشکەش بکات. هیوادارین کە ئاژانس بەشێوەیەکی پیشه ییانه بجوڵێتەوە ، وەک لە یاساکەدا هاتووە و خۆی لە سیاسی کردن و لایەنگری بپارێزێت، و نەبێتە سەرچاوەی فشار و کردەوەی نایاسایی بەرامبەر بە هیچ وڵاتێک بۆ وێنە وڵاتی ئێمەش . هاوکارییەکانمان بەردەوامە، و بەرنامە ئەتۆمییەکەمان لە ژێر چاودێری ئاژانسدایە، و پشکینەرانی ئاژانس ڕۆژانە لە دامەزراوە ئەتۆمییەکەمان ئامادەن، بەپێی خشتەی ڕێککەوتنەکە .