ئینگلیز بەرپرسیارە بەرامبەر بەو تۆمەتانەی دەیخاتە پاڵی ئێران
ئادار 06, 2025 19:57 Asia/Tehran
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئینگلیز بەرپرسیارە بەرامبەر بەو تۆمەتانەی دێخاتە پاڵی خەڵکی ئێران.
ئیسماعیل بەقایی لە کاردانەوە بە تۆمەتەکانی حکومەتی ئینگلیز دژ بە ئێران پێیداگرت: هەر حکومەتێک کە تۆمەتی بێ بنەما بخاتە پاڵی گەلی ئێران و یا کردەوەیەکی دوژمنکارانە دژ بە ئەم گەلە ئەنجام دات، دەبێ وەڵامدەر بێ. بەقایی بە ئاماژە بە چەواشەکاریی گەمژانەی ئینگلیز دژ بە ئێران نووسی: ئێران بە شتێک تۆمەتبار دەکەن کە خۆتان تێیدا شارزان، خۆهەڵقورتاندنە کاروباری ناوخۆیی گەلان.
حکوومەتی ئینگلیز سوور و پێداگرە لە سەر بیروهزری نائاوەزمەندانە و دوژمنکارانەی سەبارەت بە ئێرانییەکان، بەم ئامانجەی کە تاوان و کەتنەکانی خۆی بشارێتەوە، چ وەکوو پشتیوانی ژینۆسایدی خەڵکی فەلەستین و چ وەکوو پشتیوانی تیرۆریزمی دژ بە ئێران.