ئادار 07, 2025 19:21 Asia/Tehran
  • ڕەتکردنەوەی بانگەشەکانی فەرەنسا لەبارەی ئێران

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بە هیچ لەونێ خۆی هەڵنەقورتاندۆتە نێو شەڕ و کێشەی ئۆکراین و سوور و پێداگرە لەسەر هەڵوێستی سەرەکی خۆی کە هەمان نەیارەتی کردنی شەڕە.

ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە قسەکانی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری فەڕەنسا سەبارەت بەوەی کە ڕووسیا کەرەستەی جەنگی ئێرانی لە شەڕی ئوکرایندا بەکاردێنێ ، بە وەدرۆخستنەوەی ئەم بانگەشانە وتی: دووپات کردنەوەی وەها تۆمەتگەلێکی بێ بنەما و هەڵە لە لایەن کاربەدەستانی فەڕەنسی پیشاندەری ئەوەیە کە کاربەدەستانی پاریس جددی نین لە بواری دامەزراندنی ئاشتی و پاوەجێی لە ئەورووپا و جیهاندا . 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی کرد؛ کۆماری ئیسلامی ئێران نەک هەر بە هیچ لەونێ خۆی هەوڵنەقورتاندۆتە نێو شەڕ و کێشەی ئۆکراین، بەڵکوو سوور و پێداگریشە لە سەر بەها و پرەنسیپە سەرەکییەکانی خۆی کە هەمان نەیارەتی کردنی شەڕ و پێویستی کۆتایی هێنان بە شەڕ لە ڕێگای وتووێژ و دانوستانی دیپلۆماتیک لە نێوان لایەنەکانی هاوپەیوەندە.

سەرپەیڤ