ئادار 08, 2025 15:08 Asia/Tehran
  • عەراقچی: پاڕاستن وپاسەوانی کردن لە پێوەندیەکان ، بەرپرسایەتی هاوبەشی کاربەدەستانی ئێران و تورکیایە

سەیید عەبباس عەراقچی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە پەراوێزی کوبوونه وه ی نائاسایی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە جەددەی عەرەبستان لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری کاروباری دەرەروەی تورکیا دیدار ووتووێژی کرد.

سەیید عەباس عەراقچی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لەم دیداروچاوپێکەوتنەدا خوازیاری کاروکردەی مسۆگەرانە وتاکانەی جیهانی ئیسلام بۆ پێشگیری کردن لە پیلانی بنەبڕکردنی دانیشتووانی  فەلەستین لە ڕێگەی کۆچاندنی بە زۆرەملی بوو. ناوبراو هەروەها جەختی کردکە نائەمنی وبێ سەقامی لە سووریا تەنیا بە قازانجی ڕژێمی زاێونیە ودەبیتە هۆی کەڵکی ناڕەواوەرگرتنی تاقم وگروپ وئەندامە تیرۆریست وتوندڕەوەکان . عەراقچی پێوەندی دوو لایەنەی ئێران - تورکیای پێوەندی باش وبەپیی بەرژەوەندی بەرامبەری دوو نەتەوەی گەورەی موسوڵمان ودراوسێی زانی . وەزیری دەرەوەی تورکیایش بە ئاماژەدان بە دڵەڕاوکی هاوبەشی وڵاتانی ئیسلامی لە پشتیوانی کردن لە مافی ڕەوای گەلی فەلەستین و ڕزگاری لە داگیرکاری ، لەسەر هەوڵ وتەقالای تورکیا لەم بوارە پیداگرت. 

سەرپەیڤ