بەرزبوونەوەی سەتی حەوتی نرخی هەناردەکردن لە گومرکی خەسرەوی بۆ عێراق
سەرپەرەشتی ناوەندی چاودێری گومرکاتی پارێزگەی کرماشان لە گەشەی سەتی حەوتی بایخی هەناردەکرانی کاڵا لە گومرکی خەسرەوی بۆ عێراق لەیازدە مانگی ئەمساڵ هەواڵی دا.
ڕەزا نیک ڕەوش ڕایگەیاند : لە یازدە مانگی ئەمساڵ، قەبارەی هەناردەکرانی کاڵا لە گومرکی خەسرەوی بۆ وڵاتی عێراق گەیشتووە بە ٨٧٣ ملیۆن دۆلارو بە کێشی یەک ملیۆن و٧٨٧ هەزارتەن. ئەم ڕێژەیە لە چاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی پار لەباری بایخەوە سەتی حەوت ولەباری کێشەوە سەتی شەش بەرزبوونەوە پیشان ئەدات.
ناوبراو وتی: کۆی هەناردەکرنی دەربازبوو لەم گومرکە ، ٥٧٠ ملیۆن دۆلار بووە وکێشی ئەم کالایا نەیش یەک ملیۆن و٢٠٢ هەزارتەن بووە کە لەچاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی پارلەباری باێخەوە سەتی دوو و لەباری کێشەوە سەتی دە بەرزبووەتەوە وزۆربەی کاڵا هەناردەکراوە ڕاگەێندراوەکان لە گومرکی خەسرەوی کلینکری چیمەنتۆ، بەردی ئاسن، میوە وتەڕەکاڵ، ئاسنی ئاجدار، شیش ووەرەقەی پۆلایی ، زۆربەی کاشیەکان ، بەردی مەڕمەڕوبەرهەمە پلاستیکیەکان بووە.