عەراقچی : نامەی ترامپ لە ڕێگاوەیە
وەزیری کاروباری دەرەوە بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە نامەی ترامپ هێشتا نەگەیشتووەتە دەستی ئێمە وتی: بڕیارە نێردەیەک لە یەکێ لە وڵاتانی عەرەبی لە تاران ڕادەستی ئێمەی بکات.
سەیید عەباس عەراقچی وەزیری کاروباری دەرەوە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی شاندی دەوڵەت لەناوکۆی هەواڵنێران لە بارەی نامەی ترامپ بۆ ئێران وتی: نامەی ترامپ نووسراوە وهێشتا نەگەیشتووەتە دەستی ئێمە ، بڕیارە نێردەیەک لە یەکێ لە وڵاتانی عەرەبی ڕادەستی ئێمەی بکات لە تاران. ناوبراو لە بارەی وتووێژەکانیش وتی : ئێمە هەمووکات لەبارەی مژاری ناڤۆکی ئامادەی وتووێژ لە کەسی بەرامبەرمانین ولەبارەی بەرجامیش وتووێژمان بووە وتووێژیش بەردەوامە. ئەمریکا لەمێژە کە لەبەرجام چووەتە دەر ولەگەڵ سێ وڵاتی ئەوروپی وتووێژمان هەیە وبەزوویی خولی نویی ئەنجام دەبێت وهاوکات لەگەڵ چین وڕووسیایش وتووێژ دەکەین.
کۆبوونەوە ودانیشتنی سێ لایەنەی چین ، ئێران ، ڕووسیا لەم بارەوە لە ڕۆژەکانی داهاتوو بەڕێوەدەچێت. عەراقچی لەبارەی هەڵوێستەکانی یەکێتی ئەروپا لەدژی ئێران بەتایبەت لە ئەنجومەنی بڕیاردەران وکارتێکەری لە سەر وتووێژەکانی ناڤۆکی وتی: وتووێژەکانی ئێمە لەگەل ئەوروپیەکان بەردەوامە وبەردەوامیش دەبێت. هەڵبەت ئەوروپیەکان هەمووکات سیاسەتی زۆر هەڵە ئەگرنە بەر، دوای چوونە دەری ئەمریکا لە بەرجام وادەو بەڵێنیان بە ئێمە دا کە نەیانتوانی جێبەجی بکەم وئێستا چوونەتە ژیر پرسیار ودەبێ وەڵام بدەنەوە کە لە وتووێژەکان لە گەڵ ئەوروپا ئەم مژارەیش لە ئارادایە. ناوبراو لە بارەی ئیدعای تەریک کەوتنەوەی ئێرانیش وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران پێوەندی دوستانەی زۆربەربڵاوی هەبووە وڕاوێژکاریەکانی ئێمە لەگەڵ زۆرێک لە وڵاتان لە جەریان دایە ومن هیچ تەریک کەوتنەوەیەک هەست ناکەم .