سەردانی فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەش لە کۆپاپۆڕەکانی چین وڕووسیا
فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بانگهێشتی فەرماندەکانی کۆپاپۆڕی ڕووسیایی وچینی لە یەکە بەشداربووەکانی دوو وڵات لە مەشقی هاوبەشی پشتینەی دەریایی ٢٠٢٥ی ئێران ، ڕووسیا وچین سەردانی کرد.
ئەمیر دەریادار شارام ئێرانی فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران دوای کۆتایی مەشقی هاوبەشی پشتینەی دەریایی ئێران ، ڕووسیا وچین، لە وەلام بە بانگهێشتی فەرماندەکانی کۆپاپۆڕی ڕووسی وچینی لە یەکە بەشداربووەکانی دوو وڵات لەم مەشقە سەردانی کرد.
ئەدمیراڵ ئێرانی بە ئامادەبوون لە کۆپاپۆڕی ڕووسی " تسدی ژاپوف" وێڕای سەردان کردن لە بەشە جۆربەجۆرەکانی ئەم کۆپاپۆڕە ، لەگەڵ بارستا وئیمکاناتی ئەم یەکە ئاشنا بوو ولەگەڵ کارمەندەکانی وتووێژی کرد. فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەش لە درێژەدا بە ئامادەبوون لە کۆپاپۆڕی " بائوتۆ" لە بەشە جۆربەجۆرەکانی ئەم یەکەیەیش سەردانی کرد. هەروەها لە درێژەدا بە ئامادەبوونی فەرماندەکانی یەکە بەشداربووەکان لە مەشقی هاەبەشی ئێران ،ڕووسیا وچین کۆبوونەوەی لێکدانەوەی کاروکردەی یەکەکانی ئەم مەشقە بەڕێوەچوو.