ئادار 13, 2025 17:42 Asia/Tehran
  • فەرمانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان و خانووبەرەی ئێران دەرکرا

فەرمانی جێبەجێکردنی هەڵمەتی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان و ماڵ و خانەوبەرەی ساڵی ١٤٠٥ی ئێران لە لایەن سەرۆک کۆمارەوە دەرکرا و سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێکدا لە تاران و لە ڕێکخراوی بەرنامە بودجەی ئێران بەڕێوەچوو، سەرۆک کۆمار فەرمانی جێبەجێکردنی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان و ماڵ و خانەوبەرەی ساڵی ١٤٠٥ی ئێرانی دەرکرد.

لەم فەرمانەدا هاتووە؛ هاتنەدیی ئامانجەکانی نزامی پیرۆزی کۆماری ئیسلامی و پێشکەوتنی وڵات پێویستی بە پلانداڕشتنێکی تۆکمە و کاریگەرە،  ئەو بابەتە گرنگەش خۆی پێویستی بە لەبەردەستدابوونی ڕێژە و ئاماری درووست، ڕێک و بەجێیە. بۆ ئەم مەبەستەش  جێبەجێکردنی یاسای سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان و ماڵ و خانەوبەرەی  ئێران لە ساڵی ١٤٠٥ دەست پێ دەبێ.

سەرپەیڤ