ئادار 13, 2025 18:59 Asia/Tehran
  • ناڕەزایەتی توندی نوێنەری ئێران بەرامبەر بە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی ئاسایش

نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە بەرنامەیی ئەتۆمیی ئێرانی بە تووندی شەرمەزار کرد و ئەو کارەی بە کردەوەیەکی دنەدەرانە و پاسانەدراو وەسف کرد.

ئەمیرسەعید ئیرەوانی نوێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ماک و شوناسی کۆبوونەوە نائاساییەکەی ئەنجومەنی ئاسایش کە لە ژێر ناوی "قەدەغەی پەرەپێدان" و سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی ئێران و بە داخوازی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بەڕێوەچووە،  بە تەواوەتی بردە بن پرسیارەوە و بە کۆبوونەوەیەک بە ئامانجگەلێکی تەواو سیاسی ناوی برد.

ئیرەوانی ئەم کۆبوونەوەیەی بە مانۆرێکی سیاسیی ئاشکرا و کەڵکوەرگرتنی نادروست و نایاسایی لە ئەنجومەنی ئاسایش لە پێناو بەرەوپێشبردنی ئامانجگەلێکی دیاری کراو وەسف کرد و بە کارنامەیەکی پڕمەترسی زانی کە پلە و پێگەی ئەنجومەنی ئاسایش دەخەوشێنێ.

نوێنەری ئێران جەختیشی کردووە ؛ ئێران ناچێتە ژێر باری هیچ چەشنە زەخت و گوشار و پلانێکی زۆرەملی ئەوان. هەر هەوڵێک بۆ ناچارکردنی ئێران بە قەبووڵکردنی ڕێککەوتنێکی نادادگرانە بەرەوڕووی شکست دەبێتەوە، دیپلۆماسی دەبێ لە سەر بنەمای ڕێزی بەرامبەر بێ، نە باج خوازی و زۆربێژی.

سەرپەیڤ