ئادار 17, 2025 19:12 Asia/Tehran
  • بە قایی : وەڵامی نامەی ترامپ دوای تۆکمە کرانی لێکدانەوەکان دەدرێتەوە

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران وتی: وەڵامی نامەی ترامپ دوای تۆکمە کرانی لێکدانەوەکان لە ڕێگەی گۆنجاو دەدرێتەوە.

" ئیسماعیل بەقایی" لە پرێس کۆنفرانسی حەوتانەی خۆی وتی: ئەوشتەی کە لە میدیاکان لە بارەی ئەم نامە بڵاوکراوەتەوە، زۆربەیان خەمڵێنراون وپایەو بناغەیەکی دروستیان نیە.

وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها لە وەڵام بە پرسیارێک لەمەڕ ئەمە کە ترامپ لە فەرمانی خۆی بۆ پەلامار بۆ سەر یەمەن هەڕەشە گەلێکیشی لەدژی ئێران هێنابووە ئاراوە وتی: ئێمە بەهەرجۆرە دەستدرێژێک لەدژی یەکپارچەیی سەرزەوینی ولەدژی ئەمنیەت وبەرژەوەندی نیشتمانی ئێران مسۆگەرانە وەڵام ئەدەێنەوە وهیچ شک وگومانێک لەم بوارەدا لەئارادانیە. ناوبراو وتی: ئەمەکە ئەمریکیەکان وهاوپەیمانەکانیان کاروکردەی خۆڕاگرانەی خەڵکی یەمەن دەخەنە ئەستۆی کەسانی تر، لە سەروبەندی جۆرە قەرەبووکردنەوەی ئەوشکستانەیە کە لە ٢٠ی مانگی ڕابردوو لەلایەن ڕەوتی بەرخۆدانەوە توشی بوون . 

سەرپەیڤ