ئادار 21, 2025 21:29 Asia/Tehran
  • ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران : ئەمریکا بە هەڕەشە کردن لە ئێران بە ئامانج ناگات

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شوڕشی ئیسلامی ئێران لە یەکەمین ڕۆژی ساڵی نوێدا لە دیدار لە گەڵ هەزاران کەس لە چینە جوراوجورەکانی خەڵک وێڕای ئاماژە بە ڕق و نەفرەتی گشت نەتەوەکان لە دڕندەکاریەکانی ڕژێمی زایونی زمانی هەڕەشەی لە هەمبەر نەتەوەی گەورەی ئێران بە زمانی بێ ئاکام و شکست خواردوو زانی

حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە ئەمریکیەکان بزانن کە لە ڕووبەڕووبونەوە لە گەڵ ئێران هیچ  ئاکامێکی بۆیان نابێت  فەرمووشیان ئەوانە و کەسانی دیکەش بزانن کە ئەگەر  پیلانێک بۆ ئێران بگێڕن  وەڵامێکی توندیان دەدرێتەوە بەڕێزیان فەرمووشیان نەتەوەکان و ناوەندەکانی   بەرەی خوڕاگری بۆ وێنە  نەتەوەی فەلەستین لوبنان و یەمەن بە  ورە و بڕوا بە  ڕاوەستاوی و خۆڕاگری  لە هەمبەر  ڕژێمی گەندەڵی زایونی  چالاکن  .ئایەتوڵڵا خامنەیی هەروەها لێکدانەوەی  ناوەندەکانی خۆڕاگری وەک هێزی بە وەکالەت  و نیابەتی ئێران لە لایەن سیاسەتمەدارانی ئەمریکی و ئەورووپاییەوە بە هەڵەیەکی گەورە و سووکایەتیکردن بەو گرووپانە ناو برد و  فەرموویان :   نیابەتی  مانای چییە؟ گەلی یەمەن و ناوەندەکانی خۆڕاگری لە ناوچەکە  ورە  و بڕوای ناوخۆیییان هەیە بۆ وەستانەوە دژی زایۆنیستەکان و ئێرانیش پێویستی بە بە وەکالەت نییە و بۆچوونی ئێمە و ئەوانیش ڕوونە. 

ڕێبەری شۆڕشی  ئیسلامی کۆڵنەدان و خۆڕاگری لە بەرامبەر  پیلان  و زوڵمەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بە پرسێکی  ڕیشە دار ناوچەکە ناوبرد و وتیشی : لە سەرەتای ڕاپەڕینی فەلەستین، یەکێک لەو وڵاتانەی کە لە هێڵی پێشەوەی دژ بە چەوساندنەوە بوو، یەمەن بوو کە  دەسەڵاتدارەکەی لەو سەردەمەدا بە بەشداریکردن لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دژی دەستبەسەرداگرتنی فەلەستین دژایەتی دەکرد. ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژەدان بە بڵاوبوونەوەی ناڕەزایەتییەکان بەرامبەر بە تاوانەکانی ڕژێمی بێبەزەیی زایۆنی لە دژی گەلانی غەیرە موسڵمان و خۆپیشاندانی جەماوەری و خوێندکاری لە ئەمریکا و وڵاتانی ئورووپایی وتی: دەسەڵاتدارانی  ڕۆژئاوایی نایانەوێت ئەم  ڕاستیانە  ببینن و لە هەڵوێستی نەتەوەکانیان تێبگەن. بۆیە پەنا بۆ کردەوەگەلێکی وەک بڕینی بودجە بۆ زانکۆکان دەبەن کە خوێندکارەکانی  بۆ پشتیوانی لە فەلەستین خۆپیشاندانیان کردووە، بێگومان ئەمەش  نیشانەیەک لە  ئیدیعاکانیانە سەبارەت بە ئازادی زانیاری و لیبرالیزم و مافی مرۆڤ. ڕێبەری ئینقلابی ئیسلامی جارێکی دیکە لە وەڵامی هەڕەشەی  دوژمنانی ئێراندا جەختیان  کرد: ئێمە هەرگیز دەستپێکەری  ڕووبەڕووبوونەوە و ململانێ لەگەڵ ئەم یان ئەو نەبووین، بەڵام ئەگەر کەسێک بە پیلانگێڕی  دەست بە ململانێ بکات، دەبێ بزانێت کە  مستێکی  توندی لێ دەدرێتەوە .

سەرپەیڤ