عەراقچی: دراوسێکان ئاگاداری شەڕنانەوەکانی ئەمریکا بن
وەزیری کاروباری دەرەوەی وڵاتەکەمان لە وتووێژی تەلەفونی لەگەڵ هاوتای عێراقی خۆی بە ئاماژەدان بە تاوان دانەپاڵەکانی کاربەدەستانی ئەمریکیی بۆ داسەپانی زەخت و گۆشار لەدژی ئێران وتی: لە وڵاتانی دراوسێی و دۆست چاوەڕوانیمان هەیە ئاگاداری شەڕنانەوە ودووبەرەکی نانەوەکانی ئەمریکا بن.
سەیید عەباس عەراقچی ، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وفواد حسێن ، وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق لە پێوەندی تەلەفونی لەبارەی دوایین گۆڕانکاریەکانی ناوچە وتووێژیان کرد، هەروەها لە بارەی دوایین دۆخی ناوچەکە لە دەسپێکرانەوەی پەلامارە دڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە دژی غەززە ولوبنان لە لایەک ودەسدرێژکاریە سەربازیەکانی ئەمریکا لەدژی یەمەن لە لایەکی تر ، باس وڕاوێژیان کرد وبیروڕایان گۆڕیەوە.
عەراقچی بە ئاماژەدان بە مەترسیە جیدیەکانی کەڵکی ناڕەوا وەرگرتنی ئەمریکا لە پێگە وناوەندە سەقامگرتووەکانی ناوچە وبۆشایی ئاسمانی بۆ کاروکردەی دەستدرێژکارانە لەدژی نەتەوەکانی ناوچە، لەسەر پێویستی گرتنی تەگبیری پێویست لەلایەن هەموو وڵاتانی ناوچە بۆ پاسەوانی کردن لە سەروەری نیشتمانی خۆ وپێشگیری کردن لە کەڵک وەرگرتن لە سەرزەوین وئیمکاناتیان لەلایەن هێزە سەربازیە بیانیەکان لە مەڕنائەمن کردنی وڵاتانی تر جەختی کرد.