عەراقچی : ئێران خوازیاری سەقام ، ئارامش و ئەمنیەت لە ناوچەی قەوقازە
وەزیری کاروباری دەرەوە لە کۆتایی سەفەری یەک ڕۆژەی خۆی بۆ ئێرەوان وتی: ئەرمەنستان دراوسێی زۆر باش ونزیکی ئێمەیە و لەنێوانماندا پێوەندی مێژوویی ، فەرهەنگی و نزیکایەتی لەئارا دایە. ئاستی پێوەندیەکانی دوو وڵات زۆر باشە.
سەیید عەباس عەراقچی، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە کۆتایی سەفەری ڕەسمی بۆ ئەرمەنستان وتی: ئەرمەنستان دراوسێی زۆر باش ونزیکی ئێمەیە ولە نێوانماندا پێوەندی مێژویی ، فەرهەنگی ونزیکایەتی لەئارادایە . ئێمە لە بەشەکانی ئابووری ، هاوکاری زۆرباشمان دەستپێکردووە. هەروەها لە بەشی فەرهەنگی وهەلوێستی سیاسی، هەڵوێستی سیاسی زۆر نزیک وهاوبەشمان بە تایبەت لە پرس ومەسەلەکانی ناوچەیی دا هەیە . عەراقچی وتی: سیاسەتەکانی ناوچەیی ئێمە لە بارەی قەوقاز بەگشتیی ڕوون وئاشکرایە. ئێمە خوازیاری سەقام ، ئارامش وئەمنیەتی ئەم ناوچەیەین ،. پاڕاستنی سنورە ناسێندراوەکانی نێودەوڵەتی وپاڕاستنی یەکپارچەیی خاکی هەموو وڵاتانی ناوچە وسەربەخۆیی وڵاتان بۆ ئێمە گرینگە ودرێژەئەدەین بەم سیاسەتی خۆمان.