عەراقچی: ڕۆژی قودس لەدژی داگیرکاریی، ئاپارتاید وکۆچی بە زۆرەملی فەلەستینیەکانە
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران رایگەیاند رزگاری فەلەستین خەون وخەیاڵ نییە و هیچ داگیرکەرێکی پاوانخواز و دەسەڵاتێکی ئاپارتاید ، ناتوانێ بۆ هەمیشە بەردەوام بێت.
سەیید عەباس عەراقچی ، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران بە ئاماژەدان بە کارتێکەری ڕۆژی جیهانی قودس لەسەر ئاگاداری خەڵکی جیهان لە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی وتی: لە ڕۆژی جیهانی قودس موسوڵمانان وئازادیخوازانی جیهان سێ نای گەورەی نێودەوڵەتیان بە بوونی زایونیەکان دا، نا بە داگیرکاری ، نا بە ئاپارتاید ، نا بە ئاوارەیی ، عەراقچی هەروەها وتی: ئەمڕۆ ئیتر ڕێکخستنی کۆبوونەوە ناڕازیانەکان یا دەربڕینی هاوخەمی لەگەڵ گەلی فەلەستین بەس نیە. ئێمە بە هەوڵ وتێکوشانی ئیمامی خومەینی ڕ.ە لەم قۆناخە تێپەڕیوین . دەبێ لە پێشوازی نێودەوڵەتی لە بیروهزری ڕۆژی جیهانی قودس بۆ هان دانی حکومەتەکانی سەرانسەری جیهان بۆ گرتنە بەری رێوشوێنی مافەوانی ، ئابووری ونێودەوڵەتی لە دژی جەنایەتەکانی ڕژێمی داگیر کەر کەڵک وەربگیردرێت.