بڕیارنامەی ڕۆژی قودس: بەرەنگاربوونەوەی لێبڕشتانەی هەرچەشنە کردەوەیەکی دوژمنکارانەی ئەمریکا و پاڵپشتیکردنی ئارمانجی فەلەستین
بەشداربووانی ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانی قودس جەختیان کرد لەسەر بەرەنگاربوونەوەی لێبڕشتانەی هەرچەشنە کردەوەیەکی دوژمنکارانەی ئەمریکا و پاڵپشتیکردنی ئارمانجی فەلەستین.
لە بڕیارنامەی کۆتایی ڕۆژی جیهانیی قودس لە تاران، ڕێپێوانان، ڕۆژی جیهانیی قودسیان وەک وێنای ڕاستەقینەی "یوم القدس، یوم النصر" و خاڵی یەکگرتن لە خەباتی جیهانی دژی زایۆنیزم و ئاشکراکردنی میکانیزمەکانی سیستەمی زاڵێتیخواز زانی و فەلەستینیان بە یەکەم پرسی جیهانی ئیسلام و خاڵی ڕووبەڕووبوونەوەی مێژوویی نێوان دیالۆگی خۆڕاگری ئیسلامی و پرۆژە زاڵێتیخوازانەکانی سیستەمی سەرمایەداری جیهانی پێناسە کرد. بەشداربووانی ڕیپێوانی ڕۆژی قودس وێڕای شەرمەزارکردنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی، خوازیاری هەنگاوی خێرای کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ کۆتایی پێهێنانی ئەم جەنایەتە دژە مرۆڤایەتییانە و دادگایی کرانی ڕێبەرانی ڕژێمی زایۆنی بوون.لەم بڕیارنامەیەدا ئۆپەراسیۆنە سەرکەوتووەکەی "باهۆزی ئەقسا" و وەعدی سادقی یەک و دووی وەک هۆکارانی سەرەکی گۆڕدرانی هاوسەنگیی هێز و دەسەڵات و چەسپانی پێگەی خۆڕاگری لە ناوچەکەدا پێناسەکران و وشداریش درا بە حکومەتەکانی ناوچە کە ئەزموونەکەی ئۆکراین دەریخست کە ئەمریکا و هاوپەیمانە ڕۆژاواییەکانی دوای ئەوەی گەیشتنە ئامانجی دڵخوازی خۆیان، ئاوڕ لە چارەنووسی هاوپەیمانەکانیان نادەنەوە و پشتیان بەردەدەن. بەشداربووان بە ئیدانەکردنی بێدەنگیی حکومەتەکانی وڵاتانی ئیسلامی لە بەرامبەر جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی و دەستدرێژیی ئەمریکا و ئینگلیز بۆ سەر یەمەن، خوازیاری کۆتایی هێنان بەم جەنایەتانە بوون. ئەوان هەروەها ڕایانگەیاند که هەر چەشنە کردەوەیەکی دوژمنکارانه له لایەن ئەمریکاوه بەرەوڕووی وەڵامی کوشندەی گەلی ئێران دەبێتەوە و دوژمنان بزانن که هەڕەشه و گوڕەشەکانیان هیچ دەسکەوتێکی نابێت.