مەزنایەتیی بەشداریی ئێرانییەکان لە سەربەرزانەترین ڕێپێوانی ڕۆژی قودس
خەڵکی ئێران لە ڕێپێوانی ڕۆژی قودسدا بە وتنەوەی دروشمی "نەمان بۆ ئیسرائیل"، "قودس ڕزگار دەبێت" و "فەلەستین زیندووە" پشتیوانی خۆیان بۆ خۆڕاگریی ئیسلامی ڕاگەیاند.
٤٦ ساڵ لەمەوبەر بە مەبەستی پشتیوانی لە دۆزی فەلەستین و ئازادیی قودس پیرۆز، دواهەمین هەینیی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لە لایەن ئیمام خومەینی (رە)ـەوە وەک ڕۆژی جیهانی قودس ناودێڕ کرا.
ئەمڕۆ و لە دوایین هەینیی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا، گەلی مەزنی ئێرانی ئیسلامی بە ئامادەبوونی جێیشانازییان لە ڕێپێوانی ڕۆژی قودس و بە وتنەوەی دروشمی "نەمان بۆ ئیسرائیل"، "قودس ڕزگار دەکرێت" و "فەلەستین زیندووە"، بە دەربڕینی پشتیوانی لە ئارمانجەکانی گەلی فەلەستین، یەکێک لە باشترین، شکۆمەندترین و سەربەرزانەترین ڕێپێوانەکانی ڕۆژی قودسیان خستەبەرچاو. زۆرێک لە میدیاکانی جیهان بەشێک لە ڕێپێوانی ئەمڕۆیان ڕووماڵ کرد و ڕایانگەیاند کە خەڵکی ئێران ئەمڕۆ بەهۆی دۆخی تایبەتی غەززە و بەردەوامیی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی دژی گەلی فەلەستین و هەروەها لەبەر پەیامەکەی شەوی ڕابردووی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی و کاربەدەستانی ئەم وڵاتە بۆ بەشداری لەم ڕێپێوانە، چوونە پیری داخوازیی ڕێبەرەکانیانەوە و هاتنە سەر شەقامەکان.