ئادار 29, 2025 18:18 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی بێدەنگیی میدیا ڕۆژاوایی و دژەشۆڕشەکان لەبارەی مردنی کچەکوردێکی ئێرانی لە کەنەدا

ئەو کچە کوردە ئێرانییەی کە سێ مانگ لەمەوبەر لە کەنەدا بێسەروشوێن ببوو، چەند ڕۆژ لەمەوبەر تەرمەکەی لە قەراخ جادەیەکی چۆڵدا دۆزرایەوە.

تەرمی شیلان، کچە کوردی تەمەن ٢٦ ساڵ کە ٧٧ ڕۆژ لەمەوبەر لەناکاو لە شاری ویندۆزی کەنەدا دیار نەما، لە نزیکی جادەی هیرۆن چێرچ دۆزرایەوە.

بە وتەی باوکی واتە پەرویز شەهبازیان، شیلان ساڵی ڕابردوو بە مەبەستی نیشتەجێبوون کۆچی کردبوو بۆ کەنەدا. لە ساڵانی ڕابردوودا ئەمە دووەم حاڵەتی دیارنەمانی ژنانی ئێرانی لە کەنەدایە. ئێلناز حاج تەعمیریش لە ساڵی ٢٠٢٢ـەوە بێسەروشوێن بووە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو دەست نەکەوتووە. کارناسان و  چاودێرانی سیاسی بڕوایان وایە کە ئەگەر ئەم بابەتە لە بەرژەوەندیی حکومەتی کەنەدا، میدیای ڕۆژاوایی و میدیا کوردی و فارسییەکانی دژ بە ئێران بوایە، ئێستا یەکسەر قسەیان لەسەر دەکرد، بەڵام ئەم بێدەنگییە ئەوە دەردەخات کە ژیانی کچێکی کورد هیچ بایەخێکی بۆ ئەم میدیاگەلە نییە و تەنیا بەرژەوەندیی سیاسییە کە گرنگە بۆیان.

سەرپەیڤ