ئادار 30, 2025 15:18 Asia/Tehran
  • وتەبێژی حکومەتی ئێران: هەوڵ دەدەین بۆ دیتنەوەی ڕێگای دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا

وتەبێژی حکومەتی ئێران بە ئاماژە بە وەڵامەکەی تاران بە نامەکەی ئەمریکا وتی: ئێمە هەموو هەوڵمان دەدەین بۆ دیتنەوەی ڕێگایەک بۆ دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا .

فاتمە موهاجرانی وتەبێژی حکومەتی ئێران لە کەناڵی ئیکسدا بە ئاماژە بەەی کە ئێران وەڵامی نامەکەی ئەمریکای ناردووە، نووسی: "وەڵامی ئێران بۆ نامەکە ئامادەکرا و نێردرا. لەم ڕووەوە دیتنەوەی ڕێگایەک بۆ دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا لە بەرنامەی کارماندایە، پرۆسەی دیپلۆماسی بەردەوامە".

ئێران ئەمدواییە وەڵامی نامەکەی سەرۆکی ئەمریکای دایەوە و سەرچاوە ئاگادارەکان باسیان لەوە کردووە کە تاران وەڵامی هەر بڕگەیەکی نامەکەی ترەمپی بە جیا و بە زمانێکی گونجاو لەگەڵ زمانی ترەمپ داوەتەوە".

سەرپەیڤ