ئادار 31, 2025 17:17 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە هەڕەشەکەی ئەمدواییەی ترەمپ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە هەڵیت و پەڵیتەکانی ئەم دواییەی ترەمپ، پێیداگرت: هەڕەشەی ئاشکرای بۆردومان لە ئێران، لەلایەن سەرۆکی وڵاتێکەوە، دژایەتییەکی ئاشکرایە لەگەڵ جەوهەری ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی.

ئیسماعیل بەقایی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسی: هەڕەشەی ئاشکرای بۆردومان لە ئێران، لەلایەن سەرۆکی وڵاتێکەوە، دژایەتییەکی ئاشکرایە لەگەڵ بنەما وپرەنسیپەکانی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد: هەڕەشەیەکی لەو شێوەیە، پێشێلکردنی ئاشکرای جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و پێشێلکردنی یاسا و ڕێساکانی کۆنترۆڵ و چاودێریی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمییە.

بەقایی ڕاشیگەیاند؛ تووندوتیژی، تووندوتیژی دەخوڵقێنێت و ئاشتی، ئاشتی دەئافرێنێت. ئەمریکا دەتوانێت یەکێک لەم دووانە هەڵبژێرێت، لەگەڵ دواهاتەکای...

ترەمپ ئەمدواییە لە چاوپێکەوتنێکدا بە هەڕەشە و گوڕەشەوە بانگەشەی کرد کە ئەگەر ئێران بەرەو ڕێککەوتن هەنگاو نەنێت، ڕووبەڕووی وەڵامێکی سەربازیی بێ وێنە دەبێتەوە.

سەرپەیڤ