نیسان 01, 2025 18:00 Asia/Tehran
  • ئیرەوانی: ئێران وەڵامێکی کوشندە دەداتەوە بە هەر دەستدرێژییەکی ئەمریکا یان هێزە نیابەتییەکانی

نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان وشداری دا: ئێران وەڵامی خێرا و کوشندە دەداتەوە بە هەر چەشنە دەسدرێژییەکی ئەمریکا یان هێزە نیابەتییەکانی.

ئەمیر سەعید ئیرەوانی، نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاردانەوە بە هەڕەشەکانی ئەمدواییەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە دژی ئێران، نامەیەکی ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایش و سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد.

ئیرەوانی لەم نامەیەدا ئاماژەی بەوە کردووە کە لە چاوپێکەوتنێکی ئەم دواییەدا ترەمپ جارێکی دیکە شێوەزاری هەڕەشە و گوڕەشەی دژ بە ئێران بەکار هێناوە و بە ئاشکرا هەڕەشەی هێرشی سەربازی لە کۆماری ئیسلامی ئێران کردووە.

ئەم لێدوانە بێترس و دوژمنکارانەی ترەمپ بە پێشێلکارییەکی گەورەی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بنەما بنەڕەتییەکانی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان دادەنرێت، بە تایبەت بڕگەی چوارەمی مادەی دووەم کە بە ئاشکرا هەڕەشە و گوڕەشە و یان بەکارهێنانی زەخت و زۆر دژی یەکپارچەیی خاک یان سەربەخۆیی سیاسی هەر وڵاتێک بە قەدەغە دادەنێ. 

سەرپەیڤ