ئێران : وەڵامیکمان لە ئەمریکا وەرنەگرتووە لە بارەی وتووێژی ناڕاستەوخۆ
وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران وتی: وەڵامێکمان لە لایەن ئەمریکاوە وەرنەگرتووە لەبارەی وتووێژی ناڕاستەوخۆ.
" ئیسماعیل بەقایی " وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەپرێس کۆنفرانسی حەفتانەی خۆیدا لە وەڵام بە پرسیارێک لە بارەی دەستپێکرانی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا کەلە میدیاکان هاتووەتە ئاراوە ، وتی: ئەم مەسەلە درۆیە ، ناوبراو وتی ئەمریکا هیچ وڵامێکی بە پیشنیاری وتووێژی ناڕاستەوخۆی لەلایەن ئێرانەوە نەداوەتەوە.
بەقایی لە کاردانەوە بە بەردەوامکرانی جەنایەتەکانی رژێمی زایۆنی لە دژی گەلی فەلەستین وتی: جەنایەتێک کە هاوکات لە ڕەفەح وڕۆخی خۆرئاوایی خەرێکی ڕوودانە پیشاندەری سیاسەتی ڕژێمی زایۆنی بە داکۆکی ئەمریکا بۆ سڕینەوە ولەناوبردنی فەلەستین وەکوو نەتەوەیەک لە ناوچە ودەرکردنی فەلەستینیەکان لە سەرزەوینی ونیشتمانی دایکیەتیانە. بابەتی جێگای نیگەرانی ئەمەیە کە شایەتی ڕەوتی ئاسایی کردنەوەی ئاژاوە گێڕی وجەنایەت لە ناوچەین . وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران وتی: بە سەرنجدان بە بەردەوامکرانی هەڕەشەکان لە لایەن ئەمریکا وڕژێمی زایۆنی لە دژی دامەزراوە ناڤۆکیەکانی ئێران ، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دەبێ ئەرکەکانی خۆی لە پێوەندی لەگەڵ ئەم مەسەلە وهەڕەشەکان بە جێ بێنێ وئەم هەڕەشانە کە لە ڕاستی دا هەڕەشە کردن لە ئاشتی نێودەوڵەتی یە شەرمەزار بکات. وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوە لە وەڵام بە پرسیارێک لە بارەی گەڵاڵەی بڕیک لە نوێنەرانی کۆنگرەی ئەمریکا لەژێر ناوی " ئازادی عێراق لە ئێران" بە مەبەستی کێشە وناکۆکی نانەوە لەپێوەندی نێوان ئێران وعێراق وتی: پێموایە بۆ خەڵکی بە غیرەتی عێراق کەڵک وەرگرتن لە ئەم ووشە پڕ لە سووکایەتیە وئەمەکە لایەنێک کە پیشینەی داگیرکاری وقەڵاچووی بە ملیۆنانی عێراقی هەیە ، ئیدعا وبانگەشەی ئازادی دراوسێیەکی موسوڵمان لە وڵاتی تری دراوسێی موسەڵمانی بێت، بە ڕاستی جیی شەرمەزاریە. کەڵک وەرگرتن لەم ووشەیە جیی شەرمەزاریە.