ئێران چووەتە قۆناغی سێهەمی گەشەی پیشەسازی ناڤۆکی
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ڕایگەیاند : ئێران چووەتە قۆناغی سێهەمی گەشەی پیشەسازی ناڤۆکی خۆی کە بریتیە لە سووتەمەنی و خستنە گەڕی خۆماڵی ڕیئاکتوری لێکوڵینەوەیی و هێزمەند .
موحەمەد ئیسلامی ڕۆژی چوارشەمە لە ڕێی و ڕەسمی ڕۆژی نیشتمانی تەکنولوژیای ناڤۆکی وتی ئەو هەنگاوە یەکجارییە لە ڕێبازی بە خۆماڵی کردنی توکمە و تەواوی تەکنولوژیای ناڤۆکی دێتە ئەژمار . هەروەها ڕایگەیاند لە ماوەی دوو ساڵی ئەم دواییەدا 20 هەزار میلیارد تمەن لە بواری کانگا سه رمایەنانەوە کراوە و گەڵاڵە ڕێژی کراوە بۆ 200 هەزار میلیار تمەنی دیکە لە سێ ساڵی داهاتوودا . ئیسلامی وتی : ئێران چڕ بووەتەوە لە سەر گەشەی بەرهەمهێنانی کەیکی زەرد بۆ دابینی سووتەمەنی ڕیئاکتورە ناوخۆییەکان . لە پێناو ئەو بەرنامەدا چێکرانی هازگەی ناڤۆکی نوێ بە بارستای 20 هەزار مێگاوات تا سالی 1420 پێ و شوێن دەگیردرێت لە ڕێو ڕەسمی بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی نیشتمانی تەکنولوژیای ناڤۆکی پەردە لادرا لە 6 دەسکەوتی نوێی ناڤۆکی لە بواری تەندروستی دەرمان و ڕادیو دەرمان