نیسان 09, 2025 20:56 Asia/Tehran
  • عەراقچی :دانۆستانەکانی مەسقەت تاقیکاریەک بۆ ڕاستبێژی ئەمریکا

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کرد تەنیا پرسی نێوان ئێران و ئەمریکا پرسی ناڤۆکی و هەڵوەشانەوەی بایکوتەکانە

سەید عەباسی عێراقچی لە دانیشتنێکدا لە گەڵ زاستوەران و چالاکانی مێدیایی ئەلجەزایر وێڕای ئاماژە بە کردەوەی ڕوون و بەرپرسانەی ئێران لە چالاکیە ناڤۆکیەکان و پێشینەی  چوونەدەری نایاسایی ئەمریکا لە  ڕێککەوتنی ناڤۆکی  وتی : وتووێژەکانی داهاتوو لە مەسقەت دەرفەتێکە بۆ هەڵسەنگاندنی ڕاستبێژی و جیدی بوونی ئەمریکا لە گەڕانەوە بۆ دیپلوماسی. عێراقچی هەروەها بە ڕەخنە گرتن لە لاگری ڕوژئاوا لە ڕژێمی زایونی  دەسدرێژکاریە پەیتاپەیتاکانی  ئەو ڕژێمە بۆ سەر فەلەستین  لوبنان سوریا و یەمەنی ئیدانە کرد و جەختی کرد لەسەر پێویستی  یەکگرتووی ئومەتی ئیسلامی  بۆ بەرەنگار بوونەوەی پاوانخوازی و جینوساید . ناوبراو لاگری  لە خوڕاگری نەتەوەی  فەلەستین و لوبنانی بە ئەرکی   ئیخلاقی و یاسایی سەر شانی  هەموو حکومەتەکان زانی .

سەرپەیڤ