کۆتایی دانوستانی ناڕاستەوخۆی شاندەکانی ئێران و ئەمریکا
نیسان 12, 2025 20:48 Asia/Tehran
تیمەکانی دیپلوماتیکی ئێران و ئەمریکا دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دانوستانی ناڕاستەوخۆی خۆیان لە مەسقەت کۆتایی پێ دا و ئەندامێکی تیمی دانوستانکاری ئێرانیش ڕایگەیاند کەشی وتووێژەکان پوزێتیڤە
ئەندامێکی تیمی دانوستانکاری ئێرانی لە مەسقەت وتی جارێ گۆڕینەوەی پەیام لە نێوان ئێران و ئەمریکا درێژەی هەیە . ناوبراو وتی : کەشی وتووێژەکان لە نێوان ئێران و ئەمریکادا پوزێتیڤە . ئەگەرچی هێشتا وتووێژەکان کوتایی پێ نەهاتووە و درێژەی هەیە بەڵام بە دووری دەزانم کە وتووێژەکان بکەوێتە سبەی . لایەنی ئێرانی ڕایگەیاندووە ئەم وتوێژە ناڕاستەوخۆوە تەنیا سەبارەت بە پرسی ناڤوکیە و هەڕەشە قەبووڵ ناکات و لە سەر بنەمای بردنەوە بردنەوە وتووێژ دەکرێت .