دەسپێکی وتووێژەکانی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا لە عومان
یەکەمین خولی وتووێژەکانی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا دوانیوەڕوی ئەمڕو لە مەسقەت دەس پێکرا .
وتووێژەکانی ناڕاستەوخوی ئێران و ئەمریکا بە سەرۆکایەتی سەید عەباسی عێراقچی وەزیری دەروەی ئێران و ئیستیڤ ویتکاف نێردەی تایبەتی سەرۆک وکوماری ئەمریکا لە کاروباری ڕوژهەڵاتی ناڤین دوانیوەڕوی ئەمڕو بە نێوبژیوانی وەزیری دەرەوەی عومان دەس پێی بوو . لەو وتووێژانەدا نوێنەرانی کوماری ئیسلامی ئێران و ئەمریکا لە هۆڵگەلی جیاجیادا بیڕوڕای خویان و پێشنیارەکانی خویان سەبارەت بە پرسی هەڵوەشانەوەی بایکوتەکان و پرسی بەرنامەی ناڤوکی ئێران لە ڕێگای وەزیری دەرەوەی عومانەوە بەئاگاداری یەکتر گەیاند . وەزیری دەرەوەی ئێران پێش دەستپێکردنی ئەم دانوستانە ناڕاستەوخۆیان ڕایگەیاندبوو: ئەگەر لایەنی بەرامبەر لە پێگەیەکی یەکسانەوە هاتبێتە ناو دانوستانەکانەوە، ئەوا چانسی لێکتێگەیشتنێکی سەرەتایی دەبێت کە ببێتە هۆی کرانەوەی ڕێگایەکی دانوستان و ئەگەر ئیرادەی پێویست هەبێت، بڕیار لەسەر خشتەی کاتی دەدەین.