وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران : وتووێژەکانی ئەمڕۆی مەسقەت بۆ ڕاگەیندرانی هەڵوێستە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ڕاپوڕتێکدا لە ڕەوتی وتووێژەکانی ناڕاستەوخوی نێوان شاندی ئێرانی و ئەمریکایی لە عومان وتی : چاوەڕوانی ئەوە نین کە ئەم خولە لە وتووێژەکان درێژ خایەن بێت
ئیسماعیلی بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی وتوێژی شاندی ئێرانی و ئەمریکایی دوانیوەڕوی ئەمڕو شەمە کاتژمێر سێ و بیست خولەک دەس پێی بوو ناوبراو وتی ئامانجی شاندی ئێرانی لەو وتووێژانە دیارە و ئەوەش دابینی بەرژەوەندی نیشتمانی ئێرانە . ئێمە دەرفەتێکی ڕاستەقینە و ڕاستبێژانە بە دیپلوماسی ئەدەین بۆ ئەوەی بە وتووێژ بتوانین پرسی ناڤوکی لە لایەک و گرینگتر لەوە بایکوتەکان هەڵبوەشێنینەوە . ناوبراو وتیشی ئێران بەردەوام سەلماندویەتی پێبەندی دیپلوماسیە و ئەم هەڵوێستەی ئێران لەم دوو دەیەدا بە باشی سەلمێندراوە . وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی کرد ئەم وتووێژانە تاقیکردنەوەیەکە بۆ ئەوەی لایەنی بەرامبەر جیدیەت و مەبەستی خۆی نیشان بدات . ناوبراو وتی ئەمە دەسپێکێکە و سروشتیە کە لەم خولەدا دوو لا هەڵوێستی بنەمایی خویان لە ڕێگای نێوبژیوانی عومانی ڕادەستی یەکتر بکەن . بویە چاوەڕوان نین ئەم خولە لە وتووێژەکان درێژ خایەن بێت .