ڕێبەری شۆڕش: دوژمن لە پێشکەوتنەکانی کۆماری ئیسلامی وەڕەز و تووڕەیە
ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی فەرمووی: پێشکەوتنەکانی وڵاتەکەمان بۆتە هۆی تووڕەیی و وەڕەزبوونی ناحەزانی ئێران.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە دیداری ژمارێک لە فەرماندەران و بەرپرسانی هێزە چەکدارەکاندا، بە ئاماژە بەوەی کە جەوهەری ئیسلامی بوون و سەربەخۆیی نزامی ئیسلامی هۆکاری هەستانەوەی ڕق و دوژمنایەتیی لەگەڵ ئەم نیزامەیە، فەرمووی: ئەوەی دوژمن تووڕە دەکات ناوی کۆماری ئیسلامی نییە، بەڵکوو ئەو ویست و ورەی کە وڵاتێک بیهەوێ موسڵمان، سەربەخۆ و خاوەن شوناسی خۆی بێ و بۆ سەربەرزی و سەربەستیی خۆی پشت بە وڵاتانی تر نەبەستێ، ئەوە دوژمنان تووڕە دەکات.
حەزرەتی ئایەتوڵاخامەنەیی بە ئاماژە بە نموونەیەک لە هەڵسوکەوتی دووفاقیی زۆربێژان و ملهوڕانی جیهان لەبارەی ڕەوایەتیی تەیاربوونی خۆیان بە نالەبارترین و کارەساتبارترین چەک و ناڕەوابوونی پێشکەوتنی وڵاتانی دیکە لە بواری بەرگریکردن لە خۆیان، فەرمووی: یەقین، ئیمان، ئیرادە، ئازایەتی و پشت بەستن بە خوا دەبێ لە بانترین ئاستدا لە نێو هێزە چەکدارەکان ببیندرێ.