سەفەری عەراقچی بۆ ڕوسیا
نیسان 15, 2025 17:20 Asia/Tehran
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا سەبارەت بە سەردانەکەی عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە مۆسکۆ، وتی: ئێمە چاوەڕێی هاوکارانی ئێرانیمانین.
بڕیارە وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ و بەرپرسانی دیکەی ڕووسیا کۆ ببێتەوە. ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە کە وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی ڕووسیا دەکات. ئاماژەی بەوەش کرد: ئەم هەلە دەقۆزینەوە بۆ لێکدانەوەی دوایین پێشهاتەکانی هاوپێوەند بە دانوستانەکانی مەسقەت. دانوستانەکانی مەسقەت بە بنیاتنەر وەسف کراوە و بڕیارە لە ٢٠ی ئاپریلەوە دیسان بەردەوام بکرێت، هەروەها ڕووسیاش خۆشحاڵی دەربڕیوە لە بەڕێوەچوونی ئەم دانوستانانە.